کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان

کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان

2026-04-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لێ کردن بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژەی باش لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و پشتیوانی خۆشی بۆ دووپاتکردنەوە لە خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری گەرمیان.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە هەندێک لە کێشە و کەموکوڕییەکان و گلەیی و رەخنەی هاووڵاتییان کرد لە سنوورەکەدا و جەختی کردەوە کە دەبێت کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێن و هیچ کەمتەرخەمییەک قبووڵ ناکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر