قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە

2025-06-04

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتایا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە تایبەت کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە مووچە مافێکی یاسایی و ئاسایی فەرمانبەرانە و  نابێت بە هیچ شێوەیەک تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیاش هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا. ئاماژە بەوەشکرا کە لە هەرێمی کوردستان دەرفەتی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیا تا لە بوارەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا وەبەرهێنان بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر