کۆبوونەوە لەگەڵ هەردوو کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئیتاڵیا

کۆبوونەوە لەگەڵ هەردوو کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئیتاڵیا

2026-04-05

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە جیا لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کرد و رایگەیاند هەموو هەوڵی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بۆ ئەوە بووە هەرێمی کوردستان و عێراق پارێزراوبن و بە کەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا لەم دۆخەدا هەوڵی تەواویان داوە بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی حکومەت بە کارایی و بەهێزیی بمێننەوە و بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر