قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی.
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانیش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە زیانەکانی ئەو هێرشانە بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێم، جەختیکردەوە کە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە و نابێت رێگە بە دووبارەبوونەوەیان بدرێت. هیواشی خواست حکومەتی فیدراڵ لایەنی ئەنجامدەری ئەو هێرشانە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزای یاساییان بکاتەوە.