کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا

2026-04-29

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی دۆخی ناوچەکە و عێراق گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و راسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لەم دۆخە پڕ لە گرژییەی ناوچەکەدا هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و راسپاردنی سەرۆکوەزیران هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیوای خواست سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت و عێراق بە دوور بگرێت لە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر