قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان کۆبووەوە

2026-04-29

لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن کرا بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە لە ساڵی ٢٠٢٣وە بەپێی ئەو پلانەی دانرابوو، دەست کراوە بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی.

دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ورد، دەرکەوت لە ئێستادا پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیایەک تەنها ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت و تێچووی تۆمارکردنیش بۆ ١٦٠ هەزار دینار کەم کراوەتەوە. هەروەها ئاسانکاریی زۆریش بۆ گەنجان و ژنان دەستەبەر کراوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر