کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق

2026-05-02

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەی بوو، سەرۆکی یەکێتی پشتیوانیی خۆی بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە.

جەختیشی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر