قوباد تاڵەبانی سێ تێکۆشەری دێرینی بەسەر کردەوە

قوباد تاڵەبانی سێ تێکۆشەری دێرینی بەسەر کردەوە

2026-05-05

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە هەولێر هەر یەکە لە بەڕێزان سەفین مەلا قەرە، سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و مامۆستا سەیفەدین و حسێن شوانی، تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتی بەسەر کردەوە.

قوباد تاڵەبانی رۆڵ و پێگەی هەر سێ تێکۆشەری دێرینی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمانی بەرز نرخاند و هیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ خواستن و جەختی کردەوە تێکۆشەرە دێرینەکان ناسنامە و مێژووی یەکێتین و یەکێتی هەرگیز خەبات و قوربانیدانی ئەوان لەبیر ناکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر