قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ تیمی بەڕێوەبەرە گشتییەکانی یەکێتیی لە حکومەتی هەرێمدا کۆبووەوە و بەرچاوڕوونی پێدان لەبارەی سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی بۆ هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەیدا بە کۆسپەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و رایگەیاند: یەکێتی لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی خۆی پێداگرە، دەرگای گفتوگۆ و دانووستانی هەرگیز دانەخستووە، بەڵام سووریشە لەسەر هاوبەشیی راستەقینە لە حکومڕانیدا.