کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگانی ئاوی هەرێم

کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگانی ئاوی هەرێم

2026-05-06

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدولڕەحمان عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو و بەڕێوەبەرانی بەنداوەکان و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا ستایشی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییەی کرد و دڵخۆشیی خۆی دەربڕی کە لەم کابینەیەدا توانراوە ژمارەیەک بەنداوی گەورە و بچووک بۆ گلدانەوەی ئاو دروست بکرێن.

جێگری سەرۆکوەزیران داواشیکرد پلانێک ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی لە بەنداوەکان وەک شوێنێکی گەشتیاری کەڵک وەربگیرێت و لەمبارەیەشەوە ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربڕی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر