کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

2026-04-20

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و ستایشی رۆڵی ناوبراوی کرد لە پێشخستنی تۆپی پێی عێراق لەم ساڵانەی دواییدا. پیرۆزباییشی لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال.

لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆیان کرد لەبارەی کاری هاوبەش بۆ زیاتر بە پیشەییکردنی تۆپی پێ و هەروەها بەهێزترکردنی ئاستی یانەکان و دروستکردنی ژێرخانێکی پتەو بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندنی یاریزانی پیشەیی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر