لە دوای سەردانەکەی بۆ دەڤەری راپەڕین و ئاڵوگۆڕ لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی ئەو دەڤەرە، قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ هەمان مەبەست سەردانی دەڤەری سۆرانی کرد و لە ڕێوڕەسمێکدا لە مەڵبەندی سۆران، هەڤاڵ خدر مستەفا ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و هەڤاڵ کاروان گەزنەیی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەند دەستبەکار بوو.
قوباد تاڵەبانی لە وتەیەکدا بە ناوی سەرۆک بافڵ و خۆی و هەموو سەرکردایەتیی یەکێتییەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ خدر مستەفا کرد و پیرۆزبایی لە هەڤاڵ کاروان گەزنەیی کرد و پشتیوانیی سەرۆک بافڵ و خۆی و سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ دەربڕی.