ئاڵوگۆڕ لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتی

2026-04-18

لە رێوڕەسمێکدا لە مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، گۆڕانکاری لە پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین کرا و هەڤاڵ جەزای سەید مەجید ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و هەڤاڵ حەیدەر سەعید وەک لێپرسراوی نوێ دەستبەکار بوو.

لە رێوڕەسمەکەدا، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هەڤاڵ جەزای سەید مەجید کرد کە لەگەڵ ئەوەی لە قۆناغێکی سەختدا ئەرکی لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی پێ سپێردرابوو، بەڵام بەهۆی دڵسۆزییەکەی و شارەزاییەکەی لە ئیدارەدان بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە پێگەی یەکێتی لە دەڤەرەکەدا بەهێزتر بکات.

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پیرۆزباییشی لە هەڤاڵ حەیدەر سەعید کرد و پشتیوانی سەرۆک بافڵ و خۆی و هەموو سەرکردایەتیی یەکێتیشی بۆ دەربڕی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر