قوباد تاڵەبانی هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان راگەیاند

قوباد تاڵەبانی هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکان راگەیاند

2026-04-15

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و رێگاوبان و چاککردنەوەی رێگاوبانەکان، هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی راگەیاند.

هەڵمەتەکە بە زوویی دەست پێ دەکات و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. لە قۆناغی یەکەمدا دەست دەکرێت بە چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناوشاری سلێمانی و لە قۆناغی دووەمدا رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار نۆژەن دەکرێنەوە و لە قۆناغی سێیەمیشدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی دروستکردنی شەقامی نوێ کە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر