قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە کۆبووەوە

2026-04-08

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنیی سنوورەکەیان کردووە و توانیوویانە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە سەروماڵی هاووڵاتییان بپارێزن.

جێگری سەرۆکوەزیران داوای لێکردن بۆ لەمەودواش ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان ‌هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهێزتر بکرێت و چاوکراوەتر لە جاران ئاسایش و سەقامگیریی سنوورەکە بپارێزن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر