قوباد تاڵەبانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

قوباد تاڵەبانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

2026-04-08

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و گرفت و کەموکووڕییە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کرا. قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان بەشێکی زۆری داواکارییەکان جێبەجێ بکات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران باسی لە پێویستیی گرنگیدانی زیاتری کرد بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری و گەشتوکاڵ لە پارێزگاکەدا و پشتیوانیی خۆی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەو کەرتانەدا دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەی کرد و داوایکرد پلانێکی تۆکمە ئامادەبکرێت بۆ فراوانکردن و بە نێودەوڵەتیکردنی فستیڤاڵەکە و بە دەرفەتێکی گەورەی زانی بۆ گەشەپێدانی هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری لە هەڵەبجە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر