قوباد تاڵەبانی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە

قوباد تاڵەبانی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەی بەسەر کردەوە

2026-04-07

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە سلێمانی سەردانی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەی کرد و هەردوو نەخۆشخانەی شۆڕش و چەمی رەزانی بەسەر کردەوە.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی دەزگاکەدا، رایگەیاند شانازی بە پزیشکان و کارمەندانی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەوە دەکات کە دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و بە شێوەیەکی پیشەیی و مرۆییانە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکاندا دەکەن. وتیشی دەزگای تەندروستی دیاریی سەرۆک مام جەلالە بۆ پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان، هەربۆیە گرنگی زیاتری پێ دەدرێت و دەبێت ساڵ لە دوای ساڵ گەشەی زیاتری پێ بدرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر