کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردی گەنجان و خوێندکاران

کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردی گەنجان و خوێندکاران

2026-04-04

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەگەڵ هەردوو سکرتارییەتی کۆمەڵەی خوێندکاران و رێکخراوی ئازادیی لاوان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە (4/4/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا سەرۆک و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغەدا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرنگی بە رۆڵی گەنجان و خوێندکاران لەناو ریزەکانی یەکێتیدا دەدەن و هەوڵی جدی هەیە بۆ ئەوەی پێگەی گەنجان لەناو رێکخستن و ناوەندەکانی بڕیاری یەکێتیدا بەهێزتر بکەن.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر