کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵندا

کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵندا

2026-04-01

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە و نییە لەم شەڕە و بە ئامانجگرتنی هەرێمی کارێکی ناڕەوا و بێ پاساوە. داواشیکرد کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵی جدی بدات بۆ وەستاندنی هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر