بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و بە دەستپپێشخەری رێکخراوی MEED نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لەسەر نەخشەڕێگەیەک رێککەوتن بۆ بەستنەوەی زانکۆ و پەیمانگاکان بە بازاڕی کارەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە رێکخراوی MEED کرد کە لەم ساڵانەدا هاوکار لە هەوڵەکانی پێکەوەبەستنی زانکۆ و پەیمانگاکان لەگەڵ کەرتی تایبەت. پشتگیریی خۆشی بۆ جێبەجێکردنی ئەو نەخشەڕێگەکە دەربڕی کە لەنێوان نوێنەرانی هەردوولایەندا ئیمزا کراوە.
راشیگەیاند نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکان و بازاڕی کار کێشەیەکی گەورەی ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە جۆرێک نە کۆمپانیا و خاوەنکارەکان هێزی کاری شارەزایان بە ئاسانی دەست دەکەوێت و نە خوێندکاران و گەنجان دوای تەواوبوونی خوێندن بە ئاسانی دەرفەتی کارکردنیان بۆ دەڕەخسێت.