سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی

سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی

2026-03-30

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ شاڵاو جەماڵ، بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوەکانی بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی کە لە پێنج ساڵی رابردوودا توانیویانە ئاستی بەرهەمێنانی ناوخۆیی بەروبوومە جۆراوجۆرە کشتوکاڵییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکەن و گرنگیی تایبەتیشیان داوە بە زیادکردنی بەرهەمە رووەکییەکان و شیرەمەنی و سامانی ماسی و پەلەوەر.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی نەخشەرێگەیەک بۆ دروستکردنی هەماهەنگی پێویست لەنێوان وەبەرهێنەران و جوتیاران، تا لە رێگەی پرۆژەی وەبەرهێنانی گەورەوە ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆ زیاتر ببێت، بە شێوەیەک کە هەم بەرژەوەندیی وەبەرهێنەران و هەم بەرژەوەندیی جوتیاران دابین بکات.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر