قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی کرد و بە ئامادەبوونی بەڕێزان عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەب و لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاکانی راگەیاندن و ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن کۆبووەوە.
قوباد تاڵەبانی سوپاس و دەستخۆشی لە راگەیاندکاران و ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن کرد لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان بۆ گەیاندنی پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان و رایگەیاند: یەکێتی هێزێکی گەورە و کاریگەرە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، هەربۆیە دەبێت راگەیاندنی یەکێتیش بە جۆرێک خۆی نوێ بکاتەوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر دەنگ و پەیامی یەکێتی بە خەڵکی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بگەیەنێت.