پێش ١٠ رۆژ چوومە خزمەتی، لەگەڵ ئەوەی نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیبوو بەڵام نیگای هەمان نیگای پڕ لە ئومێدی سەردەمی پێشمەرگایەتییەکەی بوو. زۆر سەختە بڕوا بکەی بە مەرگی هەڵۆیەکی بەرزەفڕی شاخ و پێدەشتەکانی کوردستان، پاڵەوانی رۆژی تەنگانە و فەرماندەی بەعس شکێن، هاوڕێی خۆشەویستی مام و خۆشەویستی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان.
مامە غەفور(غەفە)ی ئازیز روحت شاد و خودای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو ئازیزان و خۆشەویستانت ببەخشێت و کەسمان لە میراتە بە نرخەکەت؛ وەفا و راستگۆیی و ورە و ئازایەتی و پاکێتی و نیشتمانپەروەری بێبەش نەکات.