کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردەکانی رێکخستن و تێکۆشەرە دێرینەکان

کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردەکانی رێکخستن و تێکۆشەرە دێرینەکان

2026-03-17

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هەردوو بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکان و بۆردی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەسەر کردەوە و بە جیا لەگەڵ ئەندامانی هەردوو بۆردەکە کۆبووەوە.

لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا باسی لە گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی کرد و رایگەیاند: لە پرۆسەکەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی بە کەسی شیاو دەسپێردرێت و رێز لە تێکۆشەرە دێرینەکان دەگیرێت و سوود لە ئەزمونی دەوڵەمەندییان وەردەگیرێت.

وتیشی ئێستا جەماوەری یەکێتی دڵخۆشن کە هیچ کاتێک یەکێتییەکەیان وەک ئێستا یەکڕیز نەبووە، هەربۆیە دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ ئەم یەکڕیزییە بەهێزتر بکەین.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر