قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی بواری خۆراکی سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان و جەختیشی کردەوە رێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخ و گرانکردنی نرخی پێداویستییەکانی خەڵک.
پاش گفتوگۆکردن لەسەر رێوشوێنەکان، بازرگانان قوباد تاڵەبانییان دڵنیاکردەوە لە کۆگانی سلێمانیدا بەشی چەندین مانگ خۆراک و پێداویستیی سەرەکیی هاووڵاتییان دابین کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر بازاڕ نییە. سەبارەت بە هاوردەکردنی خۆراکی پێویست بۆ داهاتووش، قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بە بازرگانەکان.