کۆبوونەوە لەگەڵ لاڤە حیکمەت

کۆبوونەوە لەگەڵ لاڤە حیکمەت

2026-03-08

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لاڤە حیکمەت کۆبووەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە راسپێردراوە بۆ رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا پشتگیری و ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک تا لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت.

جەختیشی کردەوە دەبێت یەکێتیی ژنان بە جۆرێک رێکبخرێتەوە کە رۆڵی تەواو ببینێت لە بە‌هێزترکردنی پێگەی ژنان و کچان لە هەموو بوارەکاندا و پلانی گونجاو و تایبەتی هەبێت بۆ پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە و پێشەنگ لەناو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر