بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنییەتی راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ عەمید نەوزاد عەلی بەرێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەران و کارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی کرد و جەختیشی کردەوە کە پێویستە بەردەوام بیر لە رێوشوێنی نوێ بکەنەوە بۆ کارئاسانی زیاتر و باشتر راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتییان.