بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە سلێمانی پێشوازییان کرد لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
سەرۆک بافڵ لە دیدارەکەدا رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە پشتیوانی خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان و جەختیشی کردەوە یەکێتی بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەزانێت کە بە هەموو تواناوە هاوکاربێت لە دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.
دواتر هەردوولا بە هاوبەشی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەشدا جەخت کرایەوە کە گەلی کورد قوربانییەکی زۆری داوە لەپێناو ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ئەمریکا هاوکاربێت لە گەرەنتیکردن و دابینکردنی مافەکانی کورد لە سوریایەکی دیموکراتیدا.