کۆبوونەوە لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا

کۆبوونەوە لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا

2026-02-24

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی پێشوازییان کرد لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ بۆ کاروباری سووریا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ دیدگا و سیاسەتی یەکێتی سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە روونکردەوە. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خێراتر بکرێت و هەموو لایەنەکان هاوکاربن بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ. جەختیش کرایەوە لەسەر کارکردن بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش هاوڕابوون لەسەر پێویستیی تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و جەختکرایەوە کە دۆخی ئێستا پێویستی بە دەنگێکی یەکگرتووی کورد لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر