بەسەرکردنەوەی سێ سەرکردەی دێرینی یەکێتی

بەسەرکردنەوەی سێ سەرکردەی دێرینی یەکێتی

2026-03-11

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سێ سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی بەڕێزان مولازم عومەر و عومەر فەتاح و عوسمانی حاجی مەحمود بەسەر کردەوە.

لەمبارەیەوە لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "بۆ هەمیشە شانازی بە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەکەین. ئەوان پاڵەوانی رۆژانی سەخت و پڕمەترسی بوون و مۆرکی خۆیان لە مێژووی شۆڕش و بەرخۆدانی یەکێتی و گەلەکەمان داوە، بە جۆرێک مێژووی نیوسەدەی رابردوومان بەبێ باسکردنی رۆڵ و کاریگەری هەر یەکێکیان مێژوویەکی ناتەواوە".

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر