قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی کرد و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند: هەرچەندە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە و دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوە کردنی بەرهەمهێنان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاووڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندن کرا بۆ پلانەکانی چۆنییەتی پەرەپێدانی سیستەمی سۆلار و نۆژەنکردنەوەی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان و قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەردوو پلانەکە پلانەکە دەربڕی.