سەردانی مەڵبەندی ١ی سلێمانی

سەردانی مەڵبەندی ١ی سلێمانی

2026-03-08

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەڵبەندی ١ی سلێمانی یەکێتیی کرد و لەگەڵ سەرکەوت زەکی، سەرپەرشتیاری مەڵبەند و ژمارەیەک لە جێگران و کارگێڕان و کادیرانی مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تەواوی ستافی مەڵبەند کرد کە توانیویانە ئەرکەکانیان بە باشی راپەڕێنن و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ چین و توێژەکانی شارەکە دروست بکەن. وتیشی نابێت لە هیچ دۆخێکدا لە کارکردن سارد ببنەوە، بەڵکو دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ گڕوتینی زیاترتان هەبێت بۆ کارکردن و پێشخستنی زیاتری یەکێتی.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر