قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران لەیادی راپەڕینی شاری سلێمانی، سەردانی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەکەی کرد.
لەمیانەی ئەو سەردانەدا تەحسین قادر کە یەکێک بووە لەوانەی لەکاتی ئازادبوونی شاری سلێمانی لە ئەمنە سورەکە زیندانی بووە، چیرۆکی زیندانیکردنی و رۆژانی ناوزیندانی گێرایەوە.
لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە تەنها گۆشەیەکی بچووکی لە دڕندەیی و تاوانەکانی رژێمی لەناوچووی بەعسی تێدا نمایش کراوە، بەڵام هەر ئەو گۆشە بچووکەش بەسە بۆ ئەوەی لە گەورەیی و گرنگیی راپەڕینە شکۆدارەکەی ١٩٩١ تێبگەین و قەدری ئەم ئازادییەش بزانین کە هەمانە.