کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی

کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی

2026-03-04

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە ئەنجوومەنەکە کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا ئەرکەکانی خۆیان بە باشی جێبەجێ کردووە و وتیشی چاوەڕوانی کار و خزمەتی زیاتریان لێ دەکرێت.

جێگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە جەنگ و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نابێت ئەم دۆخە نەخوازراوە ساردمان بکاتەوە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بە تایبەتیش جەختیکردەوە نابێت بە هیچ شێوەیەک رێگە بدرێت کاروباری پڕۆژەکان پەکی بکەوێت و پێویستە هەموو جۆرە هاوکارییەک و کارئاسانییەک پێشکەش بە وەبەرهێنەران بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر