قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە

2026-03-04

بۆ دڵنیابوونەوە لە پاراستنی ئاسایش سەروماڵی هاووڵاتییان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بڕیار لەسەر گرتنەبەری هەندێک رێوشوێنی تایبەت درا.

سەبارەت بە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگە و بە تەواوەتی بێلایەنی خۆی دەپارێزێت.

جێگری سەرۆکوەزیران روونیشی کردەوە کە لەم دۆخەدا هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی سەروماڵی هاووڵاتییان و بڕیار لەسەر پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆن درا بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی تەواو لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر