کۆبوونەوە لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

کۆبوونەوە لەگەڵ بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

2026-02-25

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خێراتر بکرێت. جەختیشیان کردەوە دەبێت حکومەتی نوێی عێراق لەم دۆخەدا بەرژەوەندیی عێراق بخاتە سەرووی هەموو شتێکەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت و وڵات لە هەر چەشنە ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەک بەدوور بگرێت.

لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە، بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی یەکدەنگیی کورد لەم قۆناغەدا کرا بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە عێراقدا و هاوکاربێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر