قوباد تاڵەبانی: بۆ ئەوەی بەهێزتربین دەبێت هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕانکاری

قوباد تاڵەبانی: بۆ ئەوەی بەهێزتربین دەبێت هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕانکاری

2026-02-17

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر لە وتارێکدا دەستپێکی گۆڕانکاری لە رێکخستنەکان راگەیاند. لە ڕێوڕەسمەکەدا رێباز بێرکۆتی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەند دەستبەکار بوو و رێزیش لە هەوڵ و ماندووبوونی مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی پێشووی مەڵبەند گیرا.

لە وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتی و یەکێتییەکان لەوە تێگەیشتوون بۆ ئەوەی بەهێزتربین دەبێت هەموو کات ئامادەبین بۆ گۆڕانکاری، بە تایبەتیش گۆڕانکاری لە رێکخستنەکان و شێوازی کاری رێکخراوەیی. وتیشی گۆڕانکاری لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان هەرگیز بەو مانایە نییە کە هەڤاڵێکمان شیاوی ئەو ئەرکە نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە وزە و گوڕوتینێکی نوێ بدەینەوە بە رێکخستنەکانمان.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر