سەردانی سێیەم بۆ چەمچەماڵ

سەردانی سێیەم بۆ چەمچەماڵ

2026-02-15

لە دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش، قوباد تاڵەبانی بۆ جاری سێیەم سەردانی چەمچەماڵی کرد و لەگەڵ ئەندامانی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ و بۆردی چاودێری کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی خەڵکی کوردستان و وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و ئەو دەزگا میدیاییانەی کرد کە بە هەستێکی بەرزی نیشتمانی و ئینسانییەوە بەشداربوون لە هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا ئەو بڕە پارەیەی لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی قەرەبووکردنەوە ماوەتەوە بە سەرپەرشتیی ئەندامانی لیژنەی فریاگوزاری و هەروەها لەژێر چاودێریی ئەندامانی بۆردی چاودێری و کەسایەتییە متمانەپێکراوەکانی چەمچەماڵ، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە خەرج بکرێت و دواتریش بۆ دڵنیابوونەوەی هەموو لایەک، ئەنجامەکەی بەوپەڕی شەفافییەتەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر