کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی کوەیت

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی کوەیت

2026-02-12

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە حەسەن محەمەد ئەلزەمان، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق و پێکەوە لەبارەی چۆنییەتی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەکەدا باڵیۆزی کوەیت خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. لەم چوارچێوەیەدا جیگری سەرۆکوەزیران بە ئاماژەدان بە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریکردن لە وەبەرهێنانی بیانی، رایگەیاند دەرفەتی زۆر گەورە بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی کوەیتی هەیە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستان و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پشتگیری و کارئاسانییەک.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر