کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەرمینیا

کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی ئەرمینیا

2026-02-11

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی پێویستیی کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.

هەردوولا هاوڕابوون مێژوویەکی دوورودرێژی پێکەوەژیانی هەردوو گەلی کورد و ئەرمەنی دەتوانێت دەروازەیەکی گرنگ بێت بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندیی بازرگانی و کلتووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لەم قۆناغەدا.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر