سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی

سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی

2026-03-15

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد و لەگەڵ دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی بەڕێوەبەران و پزیشکان و کارمەندانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند شانازی بە کەرتی تەندروستیی سلێمانییەوە دەکات و دڵخۆشە کە کەرتی تەندروستی لە دەستێکی ئەمیندایە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا بە ئاماژەدان بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر کەرتی تەندروستی، گفتوگۆکرا لەبارەی ئامادەکارییەکان و گرتنەبەری هەندێک رێوشوێنی پێویست. جێگری سەرۆکوەزیران دڵنیاکرایەوە لەوەی کەرتی تەندروستی لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر