بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی شار

بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی شار

2026-03-15

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد لە شاری سلێمانی و بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی خزمەتکردنی نەخۆش و سەردانکەران کرد.

لە سەردانەکەیدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە نەخۆش و سەردانکەری نەخۆشخانەکە گفتوگۆی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی هاووڵاتییان لە شێوازی خزمەتکردن و هەڵسووکەوتی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە رازی بوون. بەم بۆنەیەوە سوپاسی پزیشکان و کارمەندان و بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی شاری کرد.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر