دکتۆر فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەبەغداد کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پرسی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی رێککەوتن لەبارەی تەواوی بابەتەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووە. بڕیاریش درا کە گفتوگۆکان بەردەوام بن بەمەبەستی گەیشتن بەدەرئەنجامێکی گونجاو.