قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ئابووریی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەو وڵاتە و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسی گەشەپێدانی ئابووری لە کوردستان و چۆنییەتی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە (5/2/2026) بە ئامادەبوونی ئەلبرێخت ڤۆن ڤیتکا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، باس لە ژێرخانی ئابووریی کوردستان و چاکسازییە ئابوورییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێم کرا. هەردوولا هاوڕابوون دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریی کوردستان و بە پێویست زانرا کاری هاوبەش بکرێت بۆ ئەوەی ئاستی بەشداریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە گەشەپێدانی کوردستان زیاتر بکرێت.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و رایگەیاند حکومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە کارئاسانی و هاوکارییەک پێشکەشی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی بکات.