قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئەو زانیارییانە زۆر بە جدی وەربگرن کە ئاماژەن بۆ خۆڕێکخستنەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ ئەوەی جارێکیتر سەقامگیریی ناوچەکە نەکەوێتە مەترسییەوە.
جەختیشی کردەوە کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاری پێشوەختە هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە و بۆ ئەمەش لەڕووی سیاسییەوە پێویستیمان بە یەکڕیزی و کۆدەنگی هەیە تا بتوانین لەڕووی ئەمنی و سەربازیشەوە بەسەر دۆخەکەدا زاڵ بین و سەقامگیریی وڵاتەکەمان بپارێزین.