وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسایب کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا. قوباد تاڵەبانی بۆچوونی یەکێتی لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خستەڕوو و جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە وەک یەک خزمەتی هەموو عێراقییەکان بکات.
قوباد تاڵەبانی روونیشی کردەوە کە یەکێتی پێیوایە هەموو کێشەکانی عێراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر بکرێن و وتیشی دەبێت ئەولەوییەتی حکومەتی داهاتووی عێراق چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە بێت.