وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە

وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە

2026-01-24

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بەدر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە (24/1/2026) بەڕێوەچوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان زیاتر پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاست قۆناغەکەدا بێت و بتوانێت ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت. جەختیشیان کردەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر