وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە

وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ عەمار حەکیم کۆبووەوە

2026-01-24

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئامادەبوونی هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە.

هەردوولا بۆچوون و دیدگای خۆیان بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق خستەڕوو و هاوڕابوون لەسەر پەلەکردن لە دروستکردنی کۆدەنگییەک لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.

قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە کە یەکێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بێت و بە تایبەتیش کێشەی بودجە کە مافێکی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستانە و نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکانەوە.

بۆ داونلۆدکردنی سەرجەم وێنەکان بە کواڵیتیی بەرز، کلیك لێرە بکە

گەلەرییەکانی تر