لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئامادەبوونی هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا. وەفدی یەکێتی دید و روانینی یەکێتی بۆ داهاتووی عێراق و حکومەتی نوێ خستەڕوو.
قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە کێشە و تەحەداکانی بەردەم عێراق و دۆخی ئابووری و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، روونی کردەوە کە پێویستە هەموو لایەنە عێراقییەکان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاست قۆناغەدا بێت و بتوانێت سەقامگیری عێراق بپارێزێت و لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی ئابووریشەوە هەنگاوی گەورە بنێت.
جەختیشی کردەوە کە دەبێت حکومەتی داهاتوو کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابووری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان.