وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی و پێکهاتوو لە هەر یەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، خالید شوانی و یوسف گۆران، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون کە دەبێت حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای رەزامەندیی و خواست و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق پێکبهێنرێت و وەک یەک خزمەتی هەموو پێکهاتەکان و هاووڵاتییانی عێراق بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوچەکە، بە پێویستی زانی لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق هاوکار و هەماهەنگ بن و پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.